بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بۆ زایەڵە: ڕێگای بیارە - تەوێڵە قیرتاودەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە بیارە حەمید بارام تەوێڵە


Jun 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە ڕایگەیاند کە ڕێگای بیارە - تەوێڵە قیرتاودەکرێت.

حەمید بارام بەڕێوەبەری ناحیەی بیارەی سەربەپارێزگای هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند، دوای هەوڵ وسەردان و بەدواداچون و گفتوگۆ کردنمان  لەگەڵ بەڕێز وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن  کاک دانا عبدالکریم سەبارەت بە پرۆژەی چاکردن وقیرتاوکردنی  رێگای  سەرەکی بیارە- تەوێڵە بە سێ قۆناغ ،بە سوپاس ودەستخۆشیەوە بەڕێز وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن،ڕەزامەندیی نیشانداو بەم نزیکانە قوناغی یەکەم پرۆژەی جاکردن وقیرتاوکردنی  رێگای بیارە-بەڵخە بەگوژمەی  ١٩٨،٦٨٧سەدوونەوەدوهەشت ملیۆن وشەش سەدوو هەشتاوحەوت هەزار دینار  جێبەجێ دەکرێت .

ناوبراو وتیشی، هاوکات سوپاسی بەرێز وەزیری دارایی ئابوری دەکەین بۆ تەرخانکردنی پارەی پرۆژەکەو ودەستخۆشی لە بەرێوەبەرایەتی رێگاوبانی هەڵەبجەو سەرۆکایەتی شارەوانی تەوێڵە دەکەین ماندووبون لەبەئەنجام گەیاندنی ئەم پرۆژەیە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم