زانیاری لەسەر تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی گووگڵ پیکسڵ 9 بزانە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە گووگڵ پیکسڵ


Aug 15, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ مۆبایلە نوێیەکەی گووگڵ، گووگڵ پیکسڵ ٩ـیە، دیزاینێکی هاوشێوەی بۆکسی هەیە لەگەڵ چوارچێوەیەکی تەخت .

لە ڕووی پێشەوە، مۆبایلە زیرەکەکە کونێکی پەنجەی هەیە کە لە ناوەڕاستدا ڕێکخراوە لەگەڵ شاشەیەکی فیزیکی ٦.٣ ئینج، پشتگیری لە ڕێژەی نوێبوونەوەی ١٢٠ هێرتز دەکات، کە تایبەتمەندی سکانەری پەنجەمۆرێکی سەروو دەنگی هەیە.

لە ڕووی فۆتۆگرافییەوە مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ ٩ خاوەنی دوو کامێرای دواوەی هەیە بریتییە لە ٥٠ مێگاپێکسڵ، لەگەڵ عەدەسەی گۆشە فراوانی ٤٨ مێگاپێکسڵ، هەروەها لە ڕووی پێشەوە ئامێرەکە کامێرای سێڵفی ١٠.٥ مێگاپێکسڵی هەیە.

مۆبایلی گووگڵ پیکسڵ ٩ بە پڕۆسێسەری نوێی گووگڵ Tensor G4 کاردەکات کە لەگەڵ ڕامی ١٢ گێگابایت و شوێنی هەڵگرتنی ناوەکی تا ٢٥٦ گێگابایت لەگەڵدایە.

مۆبایلە زیرەکەکە هێزی پاترییەكەی 4700 میلی ئەمپێرەوە وەردەگرێت کە پشتگیری لە شەحنکردنەوەی خێرای 27 واتی دەکات.

مۆبایلی گووگڵ پیکسڵ ٩ بە نرخی ٨٠٠ دۆلار دەست پێدەکات بۆ جۆری ١٢٨ گێگابایت.

کامەران کەریم