زۆرانی ئازادی رووسیە؛ پاڵەوانی ئێران مەدالیای بۆڕۆنزی بردەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کوردستان


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ هەڵبژاردەی زۆرانبازی ئازادی وڵاتی ئێران بە بردنەوەی مەدالیای برۆنزی لە پێشبڕکێیە نێودەوڵەتییەکانی کێرکین لە ڕووسیا کۆتایی بە کارەکەی هێنا.

هەڵبژاردەی زۆرانبازی ئازادی ئێران لەم پاڵەوانێتییەدا ڕووبەڕووی ڕکابەرەکانی بووەوە کە لە رۆژانی 20 و 21ی تشرینی یەکەمدا لە شاری یاکوتسک بەڕێوەچوو بە بەشداری 4 نوێنەر و عەلی کەرەمپوور مەدالیای برۆنزی لە کێشی 74 کیلۆگرام بردەوە.
ئیمان بابایی لە کێشی 86 کیلۆگرامدا لە گروپی چانسی دووەمدا ڕکابەرەکەی بەزاندی و لە کێبڕکێکە کشایەوە.
عەلی یەحیاپوور (57 کیلۆگرام) و سەجاد پیردایە (65 کیلۆگرام) لە ڕۆژی یەکەمدا لە پێشبڕکێکە کشانەوە.

کەژاڵ حەمیدی