هێرشبەری ئێرانی؛ یاریزانی ژمارە یەکی لیگی ئێمارات

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کوردستان


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵەـــ قاعیدی هێرشبەری هەڵبژاردە ئێران به کاریگەرترین یاریزانی خولی تۆپی پێی ئیمارات دەستنیشان کرا.

"قاعیدی مەترسیدارترین یاریزانی خولی ئیماراتیە" ئەمە ڕاپۆرتێکی  کەناڵی وەرزشی ئیماراتیە سەبارەت بە ئاستێکی سەرسوڕهێنەری هێرشبەری هەڵبژاردەی ئێران لەگەڵ ئیتحاد کەلبا.
قاعیدی لەم وەرزەدا 6 گۆڵی بۆ ئیتحاد کەلبا تۆمارکردووە و 2 ئاسیستی پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی بە کاریگەرترین یاریرانی ئیمارات دادەنرێت.
دوێنێ قاعیدی لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی ئیمارات بەرامبەر ئیتحاد کەڵبا ڕووبەڕووی یانەی بەتاح بووەوە و لەو یارییەدا دوو گۆڵی تۆمارکرد و لێدانێکی سزای وەرگرت و تیپەکەی 3-0 بردەوە.

ماڵپەڕی وەرزشی ئیماراتی نووسیویەتی ڕۆڵی قاعیدی لە پێکهاتەی کەلبا  وەک "فەرماندەیەکی تەواو" کە جێگرەوەی نییە دێتە ئەژمار.
کاناڵی ئەی دی سپۆرت دەڵێت بوونی قاعیدی لە خولی ئیمارات تۆپی پێی وڵاتەکە بەهێز دەکات و ئاستێکی بەرزی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئێران وای لێکردووە ببێتە ناودێر بۆ باشترین یاریزانی ئەم وەرزە.

کەژاڵ حەمیدی