گواردیولا ڕکوردی خۆی شکاند!

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کوردستان


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی مانچستەرسێتی توانیویەتی ڕیکوردی 31 یاری بێ دۆڕان لە سۆپر لیگدا ئەزموون بکات. 

"پێپ گواردیۆلا ڕیکۆردی خۆی لە کانوونی دووەمی 2018 دا شکاند". یانەی مانچستەرسیتی توانی بە بردنەوەی بەرانبەر بە ڤولۆز ڕیکۆردی نه دۆڕاوی خۆی بۆ 30 خاڵ بەرز بکاتەوە و ڕیکۆردی نەدۆڕاوی له مێژووی یانەی مانچستەرسیتی بشکێنێت.

پێشتر مانچستەرسیتی بە سەرکردایەتی گواردیۆلا توانیویەتی 30 یاری بێ دۆڕاندن لە نێوان نیسانی 2017 و کانوونی دووەمی 2018 تۆمار بکات.
ئارسنال ڤینگەر بە 49 یاری بەبێ دۆڕاندن، دادەنرێت لە مێژووی سۆپرلیگدا، دوای ئەویش لیڤەرپوڵ کڵۆپ (44) و چێڵسی مۆرینیۆ (40).
هەروەها گواردیۆلا دەتوانێت ڕیکۆردی مۆرینیۆ لە چێڵسی بشکێنێت ئەگەر نەبەزینی بۆ 9 یاری بەردەوام بێت.

کەژاڵ حەمیدی