پۆلیسی سلێمانی: دەستمان گرت بەسەر ئۆتۆمبێلێکی داواکراودا
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی:لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شۆڕشی سەر بەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێرەوە داواکراوبووە.
دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێك لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێرەوە گەیشتە بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی شۆڕشی سەر بە بەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوە و دەستیبەسەردا بگیرێت.
دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان ئۆتۆمبێلەكە رادەستی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: