لە شوێنی بانگەشەی ترەمپ کەسێک بە چەکەوە دەستگیر

(0) / / جهان / زایەڵە ترەمپ هەڵبژاردن


Oct 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پۆلیسی کالیفۆرنیا رایگەیاند. ئەو پیاوەی دەستگیریانکردوووە ناوی ڤیم میلەرە و چەکی جۆری ساچمە و دەمانچەی بێ مۆڵەتی لە شوێنی بانگەشەی دۆناڵد ترەمپ پێبووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ تۆمەتبارەکە کردووە و رەوانەى زیندانی ریڤەرساید لە کالیفۆرنیا کراوە و دواتر بە کەفالەتی پێنج هەزار دۆلار ئازادکراوە، بڕیارە مانگی داهاتوو لەبەردەم دادوەر ئامادەبێت و وەڵامی تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت بداتەوە.

هاوکات چاد بیانکۆ، بەڕێوەبەری پۆلیسی ریڤەرساید ئاماژەی بەوەکردووە، ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکە بێسەرەتایە و چەندین بڕوانامە و پاسپۆرتی بە ناوی جیاوازەوە تێدابووە.

ئەمە یەکەم جار نییە دۆناڵد ترەمپ رووبەڕووی هێرش دەبێتەوە، لە مانگی تەمموزی ئەمساڵشیدا لە پێنسلڤانیا لەکاتی وتاردان بۆ لایەنگرانی تەقەی لێكرا و گوێچكەی بریندارکرا و تەقەكەرەش كوژرا.

لە هێرشێکى دیکەشدا لە فلۆریدا، لەكاتێكدا سەرقاڵی یاریی گۆڵف بوو، تەقە لە نزیكی شوێنەكەی كرا.

کامەران کەریم