پێنج ماتۆڕسکیلی دزیوە و دەرکەوت بازرگانی ماددەی هۆشبەرە
(0) /
زایەڵە - سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند ماوەی چەند رۆژێکە لە چەند گەڕەکێکی کەرکوک دیاردەی دزینی ماتۆڕسکێل پەیدا بووە ، ئێوارەی شەممە 19.10.2024 دزەکە لە کاتی دزینی ماتۆرێکی سێ تایە دەستگیرکرا و دواتر دەرکەوت بازرگانی ماددەی هۆشبەرە.
سەرچاوەیەکە وتیشی ، “دوای چاودێریکردنی ئەو دزە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی پەنجاعەلی کەوتە بۆسەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە، بەڵام رووبەڕووی هێزەکەمان بووە و پاشان توانرا دەستگیر بکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە بازرگانی ماددەی هۆشبەرە و تەمەنی 32 ساڵە، تائێستاش زیاتر لە پێنج ماتۆڕسکیلی دزیوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: