گەڕانەوەی نەیمار بەسوودی ئەلهیلال نییە!

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئەلهیلال


3 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی بەناوبانگی عەرەبی دەڵێت گەڕانەوەی ئەستێرەی بەرازیلی بۆ پێکهاتەی ئەلهیلال "ڕێکخستنی ژووری خۆگۆڕین تێکدەدات".

"مێردزمەی پاریس هەڕەشە لە ئەلهیلال دەکات" ئەمە ئەمڕۆ دووشەممە ماڵپەڕی ئەلکورا لەبارەی هەواڵی ناخۆشی گەڕانەوەی نەیمار بۆ پێکهاتەی تۆپی پێی سعودیە بڵاوی کردۆتەوە.
نەیمار لە ماوەی یەک ساڵدا تەنیا 5 یاری بۆ یانەی ئەلهیلال ئەنجامداوە و لە سەدا 99 ی یاریەکانی لەدەستداوە.
نەیمار ساڵی ڕابردوو لە پاریس سانجێرمانەوە گواسترایەوە بۆ یانەی ئەلهیلال بە بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش بووە گرانترین کڕین لە مێژووی خولی تۆپی پێی عەرەبستانی سعودیەدا.
بەڵام ئەستێرەی بەرازیلی لە سەرەتای ئامادەبوونیدا بەستەری خاچی پچڕا و هەفتەی ڕابردوو دوای 13 مانگ دوورکەوتنەوە خرایە نێو ڕاهێنانی گروپەکە.
ماڵپەڕی ئەلکورا نووسیویەتی کە لە غیابی نەیماردا ئەلهیلال بووە تیپێکی نەدۆڕاو لەژێر سەرپەرشتی ژێسۆس و لەماوەی یەک ساڵدا تەنیا دوو دۆڕانی هەبوو.
بەگوێرەی ماڵپەڕی عەرەبی، گەڕانەوەی نەیمار بۆ پێکهاتەی هیلال هەڕەشەیە بۆ سەر سیستەمی دیسپلینی ژێسۆس چونکە ئەستێرەی بەرازیلیش کێشەی زۆری لەگەڵ ئێمباپێ و کاڤانی هەبوو لە ماوەی یاریکردنیدا لە پاریس و ژووری خۆگۆڕینەکەی تێکئەدا.

کەژاڵ حەمیدی