تاران ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی کازمی ئاشکرا کرد

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران عێراق کازمی سعودی


Jun 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد کە ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی سەرۆک وزیرانی عێراق بۆ تاران، زیندووکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان سعودیە و ئێران بووە.

سەعید خەتیب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە جەختی لەوەکردەوە کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند پەیامێکی لە سعودیەوە بۆ ئێران بردووە دەربارەی کفتوگۆ دووقۆڵیەکانی نێوانیان.

خەتیب زادە وتی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق بۆ زیندووکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان سعودیەو ئێران بوو.

وتیشی لایەنی سعودی ئامادەیە بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان لەسەرئاستی دیپلۆماسی لە بەغداد.

 ڕوونیشی کردەوە کە کازمی چەند پەیامێکی لە سعودیەوە گەیاندوە بە ئێرانیەکان.