کەشناسی عیراق: خۆڵبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

(0) / / عراق / زایەڵە خۆڵبارین کوردستان گەرما


Jun 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دەستەی کەشناسی عیراق ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٧-٦-٢٠٢٢ باری کەشوهەوای بۆ ئەم هەفتەیە راگەیاند وپێشبینی کرد کە خۆڵبارین هەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزببنەوە.

بەیاننامەکە رایگەیاندوە کە سبەی سێ شەممە ٢٨-٦-٢٠٢٢ کەشوهەوا ئاسایی دەبێت و بایەک بەسووکی هەڵدەکات بە خێرایی (١٠-٢٠) کم لە سەعاتێکدا لەهەردوو ناوچەکانی ناوەڕاستی عیراق و لە هەرێمی کوردستانیش بە هەمان شێوە، پلەکانی گەرماش لە هەرێمی کوردستان کەمێک بەرز دەبنەوە.

بۆ رۆژی چوار شەممە کەشوهەوا ئاسایی دەبێت و بایەکی سووک بەخێرایی (١٠-٢٠) کم لە سەعاتێکدا هەڵدەکات ، بایەکە لە ناوچەکانی باشووریشی عیراقدا جالاکتردەبێت بەخێرایی (٣٠-٤٠) کم لە سەعاتێکدا کە خۆڵبارینی لێدەکەوێتەوە لەهەندێک شوێندا، پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر هەندێک بەرزتردەبێت.

رۆژی پێنج شەممەش کەشوهەوا لەناوچەکانی ناوەڕاستی عیراق و هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێت و هەندێک تۆزاوی دەبێت هەروەها بایەکیش هەڵدەکات کە خێراییەکەی ١٠-٢٠ کم لە سەعاتێکدا لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاستی عیراق  و هەرێمی کوردستان، لەباشوری عیراقیش هەوایەک بەخێرایی ٢٠-٣٠ کم لە سەعاتێکدا هەڵدەکات وپلەکانی گەرماش کەمێک لە رۆژی پێشتر بەرزتردەبێت لەسەرانسەری وڵاتدا.

رۆژی هەینیش لە هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و باشوری عیراق کەشوهەوا ئاسایی دەبێت و هەندێک تۆزاوی دەبێت، بایەکیش هەڵدەکات بەخێراییەکی ١٠-٢٠ کم لە سەعاتێکدا لەهەردوو ناوچەکانی ناوەڕاستی عیراق  و هەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن لەهەموووڵاتدا.

ئامادەکردنی-کامەران کەریم