کەشناسی ھەرێم زانیاری لەبارەی شەپۆلێکی خۆڵبارین ئاشکرادەکات

(0) / زایەڵە خۆڵبارین هەرێم کوردستان


Jun 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد لە رۆژی ھەینی شەپۆلێکی خۆڵبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و رۆژی یەک شەممە کاریگەرییەکەی نامێنێت.

بەشی پێشبینییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی ھەینی ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت پلەکانی گەرما پلەیەک بەرز دەبێتەوە، لە کاتەکانی شەوی رۆژی ھەینی ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ ھەیە لەسەر بەشێک لە ناوچەکەمان ئاستی بەرزبوونەوەی کاریگەری ئەو تۆزوخۆڵە مامناوەندە یان کەم دەبێت و مەودای بینین بۆ حەوت بۆ ھەشت کیلۆمەتر دەبێت کەمدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی شەممە تا کاتەکانی ئێوارە کاریگەری ئەم بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵە بە شێوەیەکی کەم دەمێنێتەوە لەسەر ناوچەکەمان بۆ رۆژی یەک شەممە کاریگەری نامێنێت.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم