پارێزگاری سلێمانی: هەموو مامەڵەكردنێك بەچەكەوە ڕادەگیرێن

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی چەک


Jun 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پارێزگاری سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، لەسەر بڕیاری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و بەپێی ڕێنمایی وەزیری ناوخۆ لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی و یەكە كارگێڕییەكانی سنووری پارێزگاكەوە، سەرجەم دوكان و بازاڕی چەكفرۆشی دادەخرێن و هەموو مامەڵەكردنێك بەچەكەوە ڕادەگیرێن.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بڵاویكردووەتەوە لە ئەمڕۆوە و لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی و یەكە كارگێڕییەكانی سنووری پارێزگاكە سەرجەم دوكان و بازاڕی چەك فرۆشتن دادەخرێن و هەموو مامەڵەكردنێك بەچەكەوە ڕادەگیرێن.

ئاشكرایكرد، لیژنەی هاوبەشی ئارامی لە سنووری یەكەكارگێڕییەكان وەك هەمیشە خاڵی پشكنین لە ناو شار و دەرەوەی شارەكاندا دادەنێن بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێمۆڵەت و هەر هاوڵاتییەك بە چەكی بێمۆڵەتەوە سەردانی دامودەزگاكان و هەر شوێنێكی دیكە بكات ڕاستەوخۆ دەستبەسەر چەكەكەیدا دەگیرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، “هەموو یەكە كارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان ڕاسپێردراون بۆ كاری پێویست، داوا لە هاوڵاتییان دەكەین هاوكار و هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەكان بن.