بوومەلەرزە پارێزگایێکی ئێرانی هەژاند؛ ٤٩ کوژراو و بریندار
(0) /
زایەڵە – سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ (شەممە) بوومەلەرزەیێک بە گەورەیی ۶.۱ ڕیختەر پارێزگای هورموزگان لە ئێران بە تایبەت بەندەر خومەیری هەژاند.
بە وتەی بەرپرسانی تەندروستی و فریاکەوتنی ئێران تا ئێستای لەگەڵ بێت، کوژرانی ٥ هاوڵاتی و بریندار بوونی ٤٤ی تر لەم ڕووداوەدا تۆمار کراوە.
برینداران بۆ نەخۆشخانەکانی بەندەر لنگە و بەندەری خومەیر گوازراونەتەوە.
بە وتەی بەرپرسان، هەموو دەزگاکان ڕاسپێردروان بۆ یارمەتیدانی بوومەلەرزە لێدراوان.
لەم بوومەلەرزەدا کارەبای ٣٠ گوند پچڕاون.
تێبينيێك بنێرە: