گەنجێک بە تەزوی کارەبا گیانی لەدەستدا

(0) / / کردستان / زایەڵە تەزوو کارەبا


Jul 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – گەنجێک لە گەرمیان  بە تەزوی کارەبا گیانی لەدەستدا.

مقەدەمی  ماف پەروەر  عەلی جەمال قدووری  وتەبێژی  پۆلیسی  گەرمیان  بەزایەڵەی  ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەناوچەی پیشە سازی قەزای کەلار گەنجێک بەناوی(سەرکەوت حاتم حەمەخان ) لەدایکبووی 2004 دانیشتووی گەڕەکی جوتیارانی قەزای کەلار هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە قەزای کەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو.

بە وتەی کەسوکاری ناوبراو لەگەڵ باوکی لەناوچەی پیشەسازی لەدوکانی تۆڕنە کاری کردوە لەکاتی کارکردندا کارەبا گرتویەتی و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە .

وتیشی،  لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە .

 ئامادەکردنی - کامەران کەریم