ڕووداوێکی هاتووچۆ سێ برینداری لێدەکەوێتەوە
(0) /
زایەڵە - لەناوشاری کەلار لە نزیک قوتابخانەی کوردستانی نوێ دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و سێ کەس برینداربوون.
هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ (یەک شەمە) لەناو شاری کەلار لە چوار ڕییانی نزیک قوتابخانەی کوردستانی نوێ بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا پیک اب و نیسان سەنترا سێ کەس برینداربوون، بریندارەکان لێخوڕ و شۆفێری هەر دوو ئۆتۆمبێلەکە و سەرنشینێکی پیکابەکە یە، هەرسێ بریندارەکە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: