سەرۆک کۆماری ئێران لە کوردستان: ئیتنیکەکان دەرفەتن / کورد لە هەموو بوارەکاندا دەوری کاریگەری بینیوە

(0) / / ایران / زایەڵە ڕەئیسی کوردستان سنە


Jul 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئیتنیکەکان دەرفەتن بۆ وڵات، ڕایگەیاند کورد هەموو کات لە هەموو بوارەکاندا دەوریان بینیوە.
ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ئەمڕۆ هەینی لە نێو ئاپٶڕەی خەڵک لە شاری سنە کە بۆ پێشوازیی لە ناوبرا کۆبوونەوە، ڕایگەیاند: خەڵکی کوردستان بۆ پاراستنی سنوورەکانی وڵات بە ساڵان بەرخۆدانیان کردووە و بە بەسیرەتەوە لە بەرانبەر نەیاران و دژی شۆڕش وەستانەوە و زیاتر کە ٥ هەزار شەهیدیان بەخت کرد و نەیارانیان نائومێد کرد.
سەرۆک کۆماری ئێران باسی لە کەمایەسییەکان کرد و وێڕای ئاماژە بە تواناکانی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەت لە بواری ئابووری، جەختی لەسەر بەرنامەی کابینەکەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کوردستان کرد.