لە ٢٤ کاتژمێردا ۱۲۹۷ هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانی سلێمانیان کردوە

(0) / / کردستان / زایەڵە تەندروستی سلیمانی


Jul 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – لە  ۲٤  سەعاتی ڕابردوو  ۱۲۹۷ هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانی سلێمانیان کردوە.

سامان شێخ لەتیف لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند ،  بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ( ٢٤ ) سەعاتی ڕابردوودا (  ۱۲۹۷) کەس سەردانی هەریەک  له نەخۆشخانەکانی ( شار - د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێرکاری - منداڵبوون - هیوا - پسپۆڕییەکانی دڵ - ‌شەهید د.هێمن کۆرۆنا - ئمێرجینسی سوتاوی - گورچیلەی دەستکرد ) کردووە لەو ڕێژەیەش و (٤۰۳) هاوڵاتی  داخڵی نەخۆشخانەکان کراوان بەمەبەستی وەرگرتنی زیاتری چارەسەرەی پزیشکی .

ناوبڕاو وتیشی،  هەر لە ئامارەکەدا  (۲۲) حاڵەتی منداڵبوون و ( ۳ ) حاڵەتی گیانلەدەستدان و ( ۸٤ ) حاڵەتی شتنی گورچیلەی دەستکرد تۆمارکراوە .

ئامادەکردنی - کامەران کەریم