یەتوڵڵا خامنەیی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی؛ بەڵێنی زۆرمان بیست چاوەڕێی کردارین

(0) / / جهان / زایەڵە خامنەیی ئەتۆمی شۆڕشی ئیسلامی


Feb 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕایگەیاند "لایەنی بەرانبەر پابەندی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بێت، ئێمەش پابەند دەبین."
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ لە وتارێکدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دەمەوێت بە تەنیا یەک ڕستە لە سەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی بڵێم؛ ئێمە قسە و بەڵێنی باشی زۆرمان بیست و بینیمان کە هەموویان لە کرداردا پێشێل کران و پێچەوانەکەی کرا. قسە بە کەڵک نایێ، بەڵێن سوودی نییە. ئەم جارە بە تەنیا دەبێت بە کردەوە پابەند بن. ئەگەر لایەنی بەرانبەر بە شێوەی کردەیی پابەند بوو، ئێمەش پابەند دەبین.
ئەم لێدوانەی ڕێبەری باڵای ئێران سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دوای ئەوە دێت کە ئیدارەی ئەمریکا ڕایگەیاند گەمارۆکانی سەر ئێران لانابەن تا ئەو کاتەی نەگەڕێتەوە سەر پابەندییەکانی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئەمەش کاردانەوەی تارانی لێکەوتەوە و جەختی کرد کە تا ئەو کاتەی ئەمریکا نەگەڕێتەوە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و گەماۆرکان هەڵنەگرێت، ئێران هیچ هەنگاوێت، هەڵنانێت.