ئەمریکا و چوار وڵاتى ئەوروپى: بەرانبەر هێرشبەرانى هێرشەکەى هەولێر لێبوردە نابین

(0) / هەولێر زایەڵە ئەمەریکا عێراق


Feb 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیرانى دەرەوەى  ئەمەریکا و چوار وڵاتى ئەوروپى رایانگەیاند، بەرانبەر هێرشبەرانى هێرشە موشەکییەکەى هەولێر لێبوردە نابن و پشتیوانى لێکۆڵێنەوەکانى عێراق دەکەن لەو بارەیەوە.  
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزیرانى دەرەوەى ئەمەریکا، فەرەنسا، ئیتاڵیا و بەریتانیا لە ڕاگەیەنراوێکى هاوبەشدا جەختیان کردووەتەوە هێرشى موشەکى بۆ سەر دامەزراوەکانى ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیان قەبوڵناکەن و پشتیوانى لێکۆڵینەوەکانى عێراقیش دەکەن لەو بارەیەوە.  
ئاماژە بەوەش کراوە "بەتوندترین شێوە هێرشە موشەکیەکەى سەر هەرێمى کوردستان ئیدانە دەکەین ."  
ئەو چوار وڵاتە هاوخەمى خۆیان بۆ کەسوکارى قوربانیانى ڕوداوەکە و خەڵکى عێراق دەردەبڕن و دەڵێن دیدی هاوبەشیان هەیە لەسەر هێرش کردنە سەر دامەزراوەکانى ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانى لە هەولێر و لەبەرامبەر هێرشکەرانیشدا هیچ لێبوردە نابن.