سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: بایدن جێبەجێکاری پلانەکانی ئیسرائیلە

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران محەمەد باقر قاڵیباف مەجلیسی ئێران ئیسرائیل جۆ بایدن


Jul 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە سەروبەندی سەفەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ناوچە، رایگەیاند جۆ بایدن جێبەجێکاری ئەو پلان و پڕۆژانەیە کە ئیسرائیل دایدەڕێژێت.
محەمەد باقر قاڵیبان سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئەمڕۆ (سێشەممە) لە وتارێکی لە دەستپێکی کاری پەرلەمانی وڵاتەکەی، باسی کە سەفەری چاوەڕوانکراوی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ ناوچە کرد.
قاڵیباف ئاماژەی بەوەدا کە بە گوێرەی هێماکان ئەم سەفەری بایدن بە پلانداڕێژیی ئیسرائیل ئەنجام دەدرێت و بایدن بۆتە جێبەجێکاری سیاسەتەکانی ئەم ڕژێمە کە دژی گەلانی ناوچەکەیە.
بەرپرسە ئێرانییەکە ئەم سیاسەتەی ئەمریکای بە هەڵەیەکی مێژوویی و ستراتیژی وەسف کرد و جەختی کرد زەرەرمەندی یەکەمی ئەم سیاسەتە خودی ئیدارەی بایدن دەبێت.
ئاماژەی بەوەش دا کە گەشەپێدانی ناتۆ بۆ ڕۆژهەڵات و لەبەرچانەگرتنی هۆشدارییەکانی جیۆپۆلەتیکێکی بەهێز لەمبارەیەوە، شەڕی ئۆکراینای لێکەوتەوە و لە ئێستاشدا لەبەرچاونەگرتنی بارودۆخی هەستیاری ڕۆژهەڵاتی ناڤین و کەنداوی فارس دەبینرێت.
قاڵیباف، ئیسرائیلی بە قەوارەیێکی وەسفکرد کە هۆکاری ناسەقامگیریی ناوچەکەیە.