شارەوانی پێنجوێن هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە پێنجوێن شارەوانی


Jul 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن خۆیان بە دور بگرن لە کڕین و فرۆشتنی زەویەکانی الیاسەفڕە ئەو زەویانە لە نەخشەی شارەوانیدا باخچەیە و دیزاین و نەخشەی بۆ کراوە.

شارەوانی پێنجوێن ڕایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتیانی قەزایی پێنجوێن دەکەین خۆیان بەدوربگرن لەکڕین وفرۆشتنی زەویەکانی الیاسەفڕە ئەوزەویانە لەنەخشەی شارەوانیماندا باخچەیەو دیزاین و نەخشەی بوکراوە کەبکرێت بە باخچە لەئایندەیەکی نزیکدا دەست بەکارەکانی دەکرێت هەرکەسێک مامەڵە بەوزەویانەوە بکات شارەوانیمان ڕوبەڕوی یاسایی دەکاتەوە ، هەرنوسینگەیەکیش گرێ بەست بۆئەوزەویانە بکات بەهەمان شێوەی زیادەڕۆکار مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، شارەوانی تەنها قەرەبوی ئەوکەسانە دەکاتەوە لەوێنەی تۆماری زەویە کشتوکاڵیەکەی بەناوەوەیە وەهیچ کەسێک مافی دەستکاری کردنی زەویەکانی نیە بەپێجەوانەوە زیادەڕۆکار توندترین لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت  .

ئامادەکردنی-  کامەران کەریم