ئێران پێشنیاری دواخستنی دانوستان لەبارەی لیستی ڕەشی بە ئەمریکا داوە

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئەمریکا ئەتۆمی لیستی ڕەش


Jul 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی پێشنیاری وەدواخستنی دانوستان لەمەڕ بابەتەکانی هاوپێوەند بە لیستی ڕەشی بە ئەمریکا داوە.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ گۆڤاری «لا ریپوبلیکا» چاپی ئیتاڵیا، لەبارەی دانوستانی ئەتۆمی لە دەوحە، ئاماژەی بە بەردەوامیی ئەو دانوستانە لەگەڵ ئمەریکا لە ڕێگەی یەکێتی ئەورووپاوە کرد.

وتیشی: ڕاست نییە بڵێین دانوستان لە دەوحە شکستی هێناوە، پێشکەوتن هەیە، بەڵام بابەتی دیکەش هەیە کە دەبێ تاوتوێ بکرێن.

وتیشی: ئێران دەستەبەریی ئابووری بەهێزی دەوێت، ئەگەر کۆمپانیایێکی ڕۆژئاوایی لەگەڵ ئێران ڕێککەوتنی کرد، دەبێ دڵنیا بێت لەوەی پڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێت و ئەگەر گەمارۆ بخرێتە سەری، قەرەبوو دکرێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵام بە پرساێک لەبارەی لاری نواندنی ئەمریکا لە سڕینەوەی ناوی سوپاسی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان و ئەوەی کە ئەم بابەتە بۆتە لەمپەرێک لە بەردەم زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی، وتی: ئێمە پێشنیارێکمان بە ئەمریکا کردووە ئەویش دواخستنی دانوستان لەسەر لیستی ڕەش.