بەرهەم ساڵح: بۆردومانەکەى تورکیا لە زاخۆ قبوڵ نەکراوە

(0) / / عراق / زایلە زایەڵە بەرهەم ساڵح تورکیا زاخۆ


Jul 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرهەم ساڵح جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بۆردومانەکەى تورکیا لە زاخۆ قبوڵ نەکراوە.
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق لە پەیامێکدا سەرکۆنەی تۆپبارانەکەی سنووری زاخۆی کرد و گوتی، "دووبارە بوونەوەی هێرشەکان پەرەسەندنێكی مەترسیدارن و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و چیدیکە مایەیی قبوڵکردن نییە."
ڕاشیگەیاند: "بەتووندی سەرکۆنەی پێشێلکردنی سەروەری عێراق و شەهیدکردن و بریندارکردنی هاووڵاتییانی سڤیل دەکەم لە سنووری دهۆک لەلایەن تورکیاوە."
 د. بەرهەم ساڵح دووبارە بوونەوەی هێرشەکان بە پەرەسەندنێكی "مەترسیدار" ناودەبات و دەڵێت، "هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و چیدیکە مایەی قبووڵکردن نییە، پێویستە تورکیا رێز لە سەروەری و دراوسێیەتی عێراق بگرێت و لەژێر هیچ پاساوێک هێرشی لەو جۆرە دووبارە نەکاتەوە کە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتییەکانە."