دروست کردنی عەلوەی سەوزە لە هەڵەبجە لە کۆتایدایە

(0) / / کردستان / زایەڵە عەلوە هەڵەبجە


Jul 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شاهێن حمە ڕەزا جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  لەگەڵ (کاوە علی کریم) جێگری پارێزگاری هەڵەبجە پڕۆژەی عەلوەی نوێی هەڵەبجەیان بەسەرکردەوە کە کارەکانی لە قۆناغی کۆتایدایە و بڕیارە بەڕووی جوتیاراندا بکرێتەوە .

وتیشی، پڕۆژە‌ی عە‌لوە‌ی سە‌وزە‌ و میوە‌ی ھە‌ڵە‌بجە‌ لە‌سە‌ر ڕووبە‌ری (١٥) دۆنم زە‌ووی بونیاد نراوە‌ بە شێوە‌یە‌كی مۆدێرن لە پێناو بوژاندنە‌وە‌ی ئابوری و جوڵە‌ی بازرگانی لە‌ پارێزگای ھە‌ڵە‌بجە .پڕۆژە‌كە‌ پێكھاتوە‌ لە‌قاتیعی سە‌وزە‌ و میوە‌ و كۆگای فرۆشتنی خۆراك و پێداویستیە‌كانی ڕۆژانە‌ی ناوماڵ،بە‌ڕاد و ساردكە‌رە‌وە‌ و كۆگای فرۆشتنی پێداویستیە‌كانی كشتوكاڵی.

ڕونیشیکردەوە، پاشان بە هاوڕێیەتی بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە هەفتەبازاری کشتوکاڵی هەڵەبجەیان بەسەرکردەوە کە بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا هەفتەبازارەکە بکرێتەوە و سەرجەم جوتیاران دەتوانن بەرهەمەکانیان لە هەفتەبازاڕەکەدا نمایش بکەن.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم