ئێران هێرشەکەی سەر زاخۆی ئیدانە کرد

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران زاخۆ تەرکیا هەرێمی کوردستان


Jul 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، هێرشەکەی سەر ناوچەیێکی گەشتیاریی لە زاخۆی ئیدانە کرد.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوخەمی وڵاتەکەی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیانی هێرشەکەی سەر ناوچەیێکی گەشتیاریی زاخۆ و گەل و حکوومەتی عێراق، دەربڕی.
کەنعانی جەختی کردە سەر پشتگیریی ئێران لە سەقامگیری و ئاسایشی عێراق و ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاسایشی عێراق بە ئاسایشی خۆی دەزانێت و لەم بوارەدا لە هیچ یارمەتی و هاوکارییەک درێغ ناکات.
شیاوی باسە؛ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە لە کاتی هێرش بۆ سەر ناوچەی گەشتیاریی زاخۆ ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ گەشتیار کە زۆربەیان خەڵکی بەغدا و پارێزگاکانی باشووری عێراق بوون، لە شوێنی بە ئامانج گیراوەکە ئامادەبوون و ٩ کەس لە ئەنجامی هێرشەکە کوژراوە و ٣١ کەسی دیکەش بریندار بوونە.