مامۆستایەکی زانکۆ بۆ زایەڵە: ئەوەی ئەگوزەرێت لە داگیرکاری تورکیا و بێ هەڵوێستی هەرێم ڕۆژ بە ڕۆژ دەرهاویشتەی خراپی لێدەکەوێتەوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە تورکیا هێمن مامەند هێرش شەهید قەندیل پەکەکە داگیرکاریی تیرۆر


Jul 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د. هێمن کەریم مامۆستای زانکۆ ڕایگەیاند؛ "لێدانەکانی تورکیا لە قورقوڕاگەی هەرێم لە ڕووداو و حاڵەتەوە بووە بە دیاردە ڕۆژانە ئەم دیاردانە دووبارە دەبنەوە و ئێمەش نقەمان لێوە نایەت."

د. هێمن کەریم مامۆستای زانکۆ لەوتووێژی  لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،  بەهانەی پەکەکە و تۆپبارانی   شەهیدبوونی خەڵکی سڤیل، دیارە ئەوەی ئەگوزەرێت لە داگیرکاری تورکیا و بێ هەڵوێستی هەرێم ڕۆژ بە ڕۆژ دەرهاویشتەی خراپی لێدەکەوێتەوە. لێدانەکانی تورکیا لە قورقوڕاگەی هەرێم لە ڕووداو و حاڵەتەوە بووە بە دیاردە ڕۆژانە ئەم دیاردانە دووبارە دەبنەوە و ئێمەش نقەمان لێوە نایەت، لە ساڵانی ڕابردوو تا ئەمڕۆ ڕۆژانە هاونیشتمانیانی هەرێم خوێنیان لێ دەچۆڕێ و شەهید دەبن بەڵام بەهۆی ترازان و بێدەنگیمان بەرامبەر بەم داگیرکاریانە نەمان توانی باگراوەندێکی نیشتیمان پەروەرانە پیشان بدەین، چونکە دڵسۆز نەبووین بۆ خاک و نیشتیمان و نەتەوە و زمان و نەوەکانمان.

وتیشی، بەڵام ئافەرم بۆمیللەتی وشیار  کە نەیان هێشت چەند سەعاتێک تێپەرێت بەسەر خوێنی ئاڵی برا عەرەبە چاورەشەکانمان هێندە باگراوەند و ئاماژەیان یاوە بە گوێی دەوڵەتی تورکدا جارێکی تر جورئەتی ئەوە نەکەن خاکی عێراق بکەنە ئامانج بۆ شەهید بوونی عەرەب زمانەکانمان، بۆیە لە دەوڵەتی عسمانی و بابلعالیەوە کە سەردەمی دەسەڵاتی پاشای گەورەی سۆران تائەمرۆ بێدەنگین بەرامبەر ئەم هەموو داگیرکارییە، بێدەنگی لە خوێنمانایە بەرامبەر بە تورک، چیتر کاتی ئەوە هاتووە بە زمان و نوسین و فشار و ئابوری و سیاسی و هەرێمی و دوەلیەوە ڕووبەڕووی ناکام ترین دراوسێمان ببینەوە کە تینون بە خوێنی نەوەکانمان مێژوو گەواهی ئەوەی بۆسەلماندووین، بەڵی بۆ ڕێگری کردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم دیاردانەی دەوڵەتی تورک چیتر بەسە ڕژانی خوێنی هاونیشتیمانیانمان.

ئامادەکردنی - کامەران کەریم