لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە هاتوون؛ ئێران دەستبەسەرکردنی تۆڕێکی سیخوڕی ئیسرائیلی ڕاگەیاند

(0) / / ایران / زایەڵە سیخوڕی مۆساد هەریم ئیسرائیل ئێران


Jul 24, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە – وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەستبەسەرکردنی تۆڕێکی سیخوڕیی سەر بە ئیسرائیلی ڕاگەیاند کە لە هەرێمی کوردستانەوە دەربازی خاکی ئێران بوونە.
لە بەیاننامەی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێراندا هاتووە: تۆڕێک لە ئەندامانی سیخوڕیی ڕژێمی زایونیستی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی دەستبەسەر کراون.
بە گوێرەی بەیاننامەکەی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران؛ تۆڕێکی سیخوڕیی ئیسرائیل کە بۆ ئەنجام دانی کردەوەی تیرۆریستی بۆ ئێران نێردرابوون، پیش ئەنجامدانی هەر جووڵەیێکی تێکدەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ناسێندران و لە ئۆپراسیۆنێکدا دەستبەسەر کراون.
لە درێژەدا ئاماژە بەوە دراوە؛ ئەندامانی ئەم تۆڕە سیخوڕییە لە ڕێگای یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ لەگەڵ دەستوپێوەندەکانی ڕێکخراوی سیخوڕی – تیرۆریستی مۆساد پێوەندییان هەبووە و لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە هاتوونەتە ناو ئێران.
ئاماژە بەوەش دراوە؛ تۆڕی سیخوڕیی دەستگیرکراو، تەیاربوونە بە سەردەمیانەترین جیهازات بۆ ئۆپراسیۆن و پێوەندی و بەهێزترین تەقەمەنی و ویستی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستیان لە ناو خاکی ئێراندا بووە.