سزادانی چەند کەسایەتیی و دامەزراوەیەکی ئەمەریکی لەلایەن ئێرانەوە

(0) / / ایران / زایەڵە سزادان گەمارۆ ئێران ئەمریکا


May 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بە هۆی تێوەگلان و پشتیوانی کردن لە تیرۆر، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و هاوکاری ڕژێمی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر کەرتی غەززە، حەوت کەسایەتیی و پێنج دامەزراوەی ئەمەریکی خستووەتە لیستی سزاکانی.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، ئەوانەی خراونەتە لیستی سزادان پشتیوانی چەک، داراییان بە ڕژێمی ئیسرائیل داوە و پشتیوانیان لە تیرۆر و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ کردووە لە کەرتی غەززە.

دامەزراوە سزادراوەکان لەلایەن ئێران:

1- کۆمپانیای لۆکهید مارتن بە تاوانی پێدانی چەک بە سوپای ئیسرائیل لە شەڕی غەززە.

2- کۆمپانیای جەنەڕاڵ داینامیک بە تاوانی دابینکردنی گولـلەی 155 ملم بۆ سوپای ئیسرائیل شەڕی غەززە.

3- کۆمپانیای سکایدیۆ بە تاوانی پێدانی درۆن بە سوپای ئیسرائیل لە شەڕی سەر کەرتی غەززە.

4- کۆمپانیای شیڤرۆن وەبەرهێنەری غاز لە کێڵگە غازییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تاوانی پشتیوانی کردنی ماددی بۆ ئیسرائیل.

5- کۆمپانیای خارۆن بە تاوانی هاوکاری کردنی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا بۆ ڕێگری لە دەست ڕاگەیشتنی حەماس و جیهادی ئیسلامی بە سیستمی کریپتۆ بۆ ئاڵوگۆڕ و ناردنی دراو بە پاساوی هەوڵدان بۆ سپیکردنەوەی پارە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاتووە، حەوت کەسایەتی بە تاوانی پشتیوانی کردنی حکوومەتی ئیسرائیل و لە شەڕی سەر غەززە خستووەتە لیستی سزاکان.

کەسایەتییە سزادراوەکان لەلایەن ئێران:

1- جێسوون گرینبڵات ڕاوێژکاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بە تاوانی پشتیوانی کردن لە ڕیشەکێشکردنی حەماس.

2- مایکڵ ڕۆبن توێژەری ئەمەریکی لە پەیمانگەی ئینتەرپرایزەر بە تاوانی پشتیوانی کردنی شەڕو هاندان بۆ نەهێشتنی حەماس.

3- جیسۆن برۆدسکی  بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکێتی دژ بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە تاوانی بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵبەستراو لە دژی ئێران و شەڕی غەززە.

4- کلیفۆر مای سەرۆکی ئەنجوومەنی داکۆکیکردن لە دیموکراسی بە تاوانی ئەو هەنگاوانەی لە دژی مافەکانی مرۆڤ لە شەڕی غەززە ناویەتی.

5- جەنەڕاڵ برایان فێنتۆن فەرماندەی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی سوپای ئەمەریکا بە تاوانی هاوکاریی و پێدانی زانیاریی هەواڵگری بە ئیسرائیل.

6- براد کووپەر فەرماندەی پێنجەمین کەشتیگەلی هێزی دەریایی ئەمەریکا بە تاوانی پشتیوانی کردن لە پێشێلکارییەکانی جەنگ لە کەرتی غەززە.

7- جۆرجیۆ هایز بەڕێوەبەری کۆمپانیای تای تی ئێکس بۆ دروستکردنی چەک بە تاوانی پشتیوانی کردن لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە شەڕی غەززە.