په‌رله‌مانتاری پارتی: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پشتگیری بۆ كاندی یه‌كێتی راگه‌یاندووه
(0) /
زایەڵە - په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه لایەنەکەی رژده له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌پرسی كاندیدی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌مه‌به‌ستی رێكه‌وتن یان راگه‌یاندنی نا رێكه‌وتن له‌سه‌ر یه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شی دا كو هیزه‌كانی چوار چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی زۆر جار پشگیری خۆیان بۆ كاندیدی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان راگه‌یاندووه و له‌وانه‌یه په‌نا ببه‌ینه به‌ر سێ په‌كخستنی دانیشتنی په‌رله‌مان.
چیا ته‌یمور په‌رله‌مانتاری پارتی بۆ كه‌ناڵی عێراقیه رایگه‌یاند: گه‌رێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دیار بێت ئایا به یه‌ك رێكده‌كه‌وین له‌سه‌ر یه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار یانیش به دوو كاندید بۆ ئه‌م پۆسته له‌رۆژی دانیشتینی په‌رله‌مان.
هه‌روه‌ها وتی: براده‌رانی یه‌كێتی سوورن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان و كاندیدیكردنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئه‌م پۆسته وئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان نه‌بوایه له‌وانه‌یه له‌سه‌ر یه‌ك كاندید پارتی و یه‌كێتی رێكه‌وتبوان.
ئه‌وشی خسته‌روو كه هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی زۆر جار پشگیری خۆیان بۆ كاندیدی یه‌كێتی راگه‌یاندووه و دوایین جار به‌رێگای سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا نووری مالیكی بووه كه‌وتی ئه‌وان پشگیری كاندیدی یه‌كێتی ده‌كه‌ن وئه‌گه‌ر ئه‌مه بوو پارتی رێگای سیاسی دیكه ده‌گرێته‌به‌ر و یه‌كێك له‌وانه هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی سێیه‌كی په‌رله‌مانی به‌مه‌به‌ستی په‌كسختنی دانیشتینی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ هێزه سوننیه‌كان و سه‌ربه‌خۆییه‌كان.
تێبينيێك بنێرە: