وادەى راگەیاندنى ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12

(0) / / کردستان / زایەڵە پۆلی ١٢


Jul 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تى هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، ئەگەر رۆژى تەواوبوونى تاقیکردنەوەى پۆلى 12 ئەنجامەکان رانەگەیەنن، دوو رۆژى دواتر رادەگەیەنرێت

ئالان حەمەسەعید لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "رۆژى پێنج شەممە دوا تاقیکردنەوەى پۆلى 12 یە و خوێندنى ئیسلامى کۆتایی تاقیکردنەوە ئەنجام دەدات". 

وتیشى "راگەیاندنى ئەنجامەکان رۆژێک زیاتر تێناپەڕێت ئەگەر گرفتى تەکنیکى نەیەتە پێش، کە تاقیکردنەوەکان تەواوبوون کاتێکى کەممان پێویستە بۆ راگەیاندنى ئەنجامەکە". 

وەزیرى پەروەردە باسى لەوەشکرد، ئەگەر پێنج شەممە ئەنجامەکان رانەگەیەنن، رۆژانى هەینى و شەممە رادەگەیەنرێت