بە تۆمەتی دزی کردن لە خانەباخ، دوو کەس لە هەڵەبجە دەستگیرکران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە تاوان دزی هەڵەبجە تاوانبار


Jul 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – بە تۆمەتی دزی کردن لە خانەباخ، دوو کەس لە هەڵەبجە دەستگیرکران.

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاوی کردەوە، کە مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی شەهید سەرکار بەتۆمەتی دزیکردن لەخانەباخ وبردنی کەلوپەلی ماڵان ومۆلیدەی کارەبایی دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە دانیشتووی هەڵەبجەن، دەستیش گیرا بەسەرچەندین کەلوپەلی دزراودا کە لەمەخزەنێک دایان نابوو بەمەبەستی ساخ کردنەوەیان.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لەئێستادا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٦ ق.ع ڕاگیراون لەبەشی پۆلیسی ناوشار.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم