وەزارەتی کشتوکاڵ: کۆمپانیا کشتوکاڵیەکان دەتوانن بنەتۆی گەنم هاوردەی  هەرێمی کوردستان بکەن

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کشتوکاڵ بنەتۆی گەنم هەرێمی کوردستان ئابووری


Jul 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند؛  کۆمپانیا کشتوکاڵیەکان دەتوانن بنەتۆی گەنم هاوردەی  هەرێمی کوردستان بکەن.

وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند،  لە پێناو بەرژەوەندی گشتی جوتیاران و خاوەن پڕۆژەکان بە مەبەستی دەستکەوتنی بنەتۆی بەبڕشت و بەرهەمداری دانەوێڵەی گەنم لە سەرچاوەی باوەرپێکراو ، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بڕیاریدا بە رێگەپێدان بە ھاوردەکردنی بڕی ٨٠،٠٠٠  هەزار تۆن بنەتۆی گەنمی ڕێگەپێدراو لە ھەرێمی کوردستان و عێراق بۆ وەرزی چاندنی ٢٠٢٢—٢٠٢٣ لەلایەن هەموو کۆمپانیایەکی تایبەتمەندی کشتوکاڵی ،بەپێی رێنماییەکانی وەزارەت لە رێگەی بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانەوە بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی توێژینەوە و رێنمایی کشتوکاڵی.

ئەم رێگەپێدانە دەست پێدەکات لە بەرواری ٢٨/٨/٢٠٢٢ تاوەکو ١٤/١/٢٠٢٣.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم