بەهۆی هێرشی فڕۆکەی تورکیەوە قوربانی هەیە

(0) / / کردستان / زایەڵە تورکیا فڕۆکە پەکەکە ڕانیە


Aug 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەهۆی هێرشی فڕۆکەی تورکیەوە قوربانی هەیە.

د. دیار ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی ڕانیه‌ له‌باره‌ى  دۆخى ته‌ندروستى ئه‌و هاووڵاتییه‌ى كه‌ له‌ ئه‌نجامى هێرشێكى درۆن له‌ سه‌ر رێگاى ڕانیه‌ - چوارقوڕنه‌ برینداربوو رایگه‌یاند، ئه‌و هاوڵاتییه‌ى كه‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ لاى ئێمه‌ ته‌مه‌نى 40 بۆ 50 ساڵه‌ و جلى سه‌ربازى له‌به‌ردا نییه‌ و له‌ ڕان و پشتى بریندارى هه‌یه‌ و پێویستى به‌ نه‌شته‌رگه‌ریی هه‌یه‌. ئێمه‌ چاره‌سه‌رمان بۆ كردووه‌ و دۆخى ته‌ندروستى جێگیره‌.

له‌باره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن برینداره‌كان دوو كه‌سن به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی ڕانیه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ته‌نیا یه‌ك بریندار گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كانى ڕانیه‌ و به‌پێى زانیارییه‌كانى من برینداری تر نه‌گه‌یه‌نراوه‌ته‌ هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى ڕانیه‌ .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم