قائیمقامیەتی سلێمانی 120 کیلۆگرام گازۆ لەناودەبات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی گازۆ


Aug 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەهۆی خراپبون ونەشیاوی بۆ خواردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت دەستیان بەسەر (12) تەنەکە گازۆدا گرتوە و تەندروستی سلێمانیش دەڵێت نەشیاوە بۆ خواردن.
رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان بە زایەڵەی ڕاگەیاند،   لەئەنجامی سەردانە بەردەوامەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەکۆگایەکی برژاندنی (بێ ناو) چەرەسات لە ناوبازاڕ دەستیان بەسەر بڕی (120) کیلۆگرام گازۆدا گرتوە و نمونەیان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کردوە بۆ پشکنین.
وتیشی، تاقیگەکانی مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی وەڵامی پشکنینەکانی بە شیاوی خواردن و بەکارهێنان نییە داوەتەوە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لە ناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لەناودەبێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم