ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆزایەڵە: بەدواداچون بۆ پڕۆژەی دووسایدی نێوان زەڕایەن - دەربەندیخان دەکەین

(0) / / گفتگو / زایەڵە سلێمانی زەڕایەن دەربەندیخان


Aug 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ڕەمەزان نامق کەریم ئەندامی ئەنجومەنی  پارێزگای  سلێمانی  بەزایەڵەی ڕاگەیاد ،   لەگەڵ  بەرزان حامد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی سلێمانیمان کرد بۆ بەدواداچونی پڕۆژەی دووسایدی نێوان ( زەڕایەن - دەربەندیخان ) .بەکورتی لە ئێستادا بەهۆی نەبونی ( تەمویل ) و خەرج نەکردنی پارەی چەکی پڕۆژەکە کارکردن تیایدا ڕاگیراوە.
وتیشی،  ڕێگاکە  ۸۱ ٪ زیاتری تەواو بووەو تەنها  ۱۹ ٪  ماوە تەواو بکرێت،هەروەها تەواوکردنی ڕێگاکە پێویستی بە نزیکەی حەوت ملیار دینار هەیەکەچی حکومەت توانای دابینکردنی ئەوبڕە پارەی نیە .بڕیاربوو لەساڵی  ۲۰۱۲  ڕێگاکە بە  ۷۰۰  ڕۆژ تەواوبکرێت بەڵام ئەوە نزیکەی  ۳۷۰۰  ڕۆژ تێپەڕیوە کەچی هێشتا نەتوانراوە تەواوبکرێت .
ڕونیشیکردەوە، هەرئەمڕۆ  سەرۆکی فراکسیۆنی خزمەت بڕیارە سەردانی بانکی هەرێم بکات و داوام لێکردووە بۆ دەستپێکردنەوەو تەواوکردنی ڕێگاکە داوای ( تەمویل ) بۆپڕۆژەکە بکات بۆئەوەی چیتر بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆی ڕۆژانە مەرگی ئازیزانمان نەبینین ،ئەگەر بەڕێوەری بانکی هەرێم پارە دابین نەکات بۆ ڕێگاکە،پێویستە بڕوا بەقسەی بریقەدار نەکرێت و فشاری مەدەنیانە دەست پێبکرێت و بەپشتیوانی خوای گەورە هەوڵەکانمان زیاتر چڕ دەکەینەوە هەتا ئەوکاتەی حکومەت دێتەسەر خەت ێو بودجە بۆ ڕێگاکە دابین دەکات .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم