مەترسی تەقینەوەی گولە تۆپێک لەسەر ماڵێک چارەسەرکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە گولەتۆپ سلێمانی مین


Aug 15, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - مەترسی تەقینەوەی گولە تۆپێک لەسەر ماڵێک چارەسەرکرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە سلێمانی،  دوابەدوای بەیوەندی کردنی ھاوڵاتییەک سەبارەت بە بوونی گولە تۆپێکی ٩٠ ملم لەماڵەکەیدا لە گوندی بەردەکەڕ سەر بە ناحیەی تانجەرۆ کە ئەو ھاوڵاتییە پیشەی کۆکردنەوەی سکراب و ئاسنە کۆنەیە کۆیکردبۆوە . لە لایەن محسن شێخ عبدلکریم بەرزنجی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی سلێمانی ، تیمی تەقاندنەوە ( EOD  ) ی سەربە بەشی تیمەکانی مینلابەری دەستی و تەقاندنەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چالاکیەکانی ڕاسپارد بە ئاگاداری تیمەکانی دڵنیایی جۆری بەدەم ئەو داواکارییەوە بچن ، لە لایەن تیمەکەوە ئەو مەترسییە لەو ماڵەدا دوورخرایەوە و تا لە کاتێکی گونجاودا بتەقێندرێتەوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم