تەوەرەکانی دیدار مەسرور بارزانی و هادی عامری

(0) / / کردستان / زایلە مەسرور بارزانی هادی عامری


Aug 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، یەکشەممە 14ی ئاب، پێشوازیی لە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کرد.
لە دانیشتنەکەدا دوا رەوشی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا گفتوگۆی لەسەر کرا.
سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیەکەی رۆڵێکی کارایان لە هاوکێشە سیاسییەکانی عێراقدا هەیە، بۆیە پێویستە هەموو لایەنەکان و پێکهاتەکانی عێراق رێگەی گفتوگۆ بگرنەبەر  و هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە تاکو عێراق لەو دۆخە مەترسیدارە رزگار بکەن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پاڵپشتیی حکومەتی هەرێمی بۆ هەموو جۆرە دانوستان و گفتوگۆیەک دەربڕی کە لە سەر بنەمای یەکترقبوڵکردن و بەهێز کردنی متمانەی نێوان گشت پێکهاتەکانی عێراق بێت. هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە پێکهاتەکانی عێراق زۆر بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە کە دەکرێت ببنە بنەمای لەیەکتر نزیکبوونەوە و چارەسەری کێشەکان.
سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە جێبەجێ کردنی دەستور لە بەرژەوەندیی هەموو پێکهاتەکانە و عێراق دەخاتە سەر راستەڕێی پێشکەوتن و بووژانەوە.