وەزارەتی ناوخۆی هەرێم: لە ماوەی یەک هەفتەدا زیاتر لە  40 هەزار هاوڵاتی گەشتیان بۆ دەرەوە کردووە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم وەزارەتی ناوخۆ گەشتیار


Aug 15, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە – وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە ماوەی یەک هەفتەدا زیاتر لە  40 هەزار هاوڵاتی گەشتیان بۆ دەرەوە کردووە.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کردووە ، لە ماوەی هەفتەیەکدا 158 هەزار و 843 کەس هاتووچۆی هەرێمی کوردستانیان کردووە، کە 43 هەزار و 166 کەسیان لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و 9 هەزار و 43 کەسیان لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیئەوانی دیکەش لە رێگەی دەروازەو  مەرزەکانەوە هاتوچۆیان کرووە .
بەگوێرەی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆ ، لەو هەفتەیەدا 41 هەزار و 761 کەس سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و 40 هەزار و 15 هاوڵاتیش بە فەرمی هەرێمی کوردستانیان بە مەبەستی گەشت بەجێ هێشتووە .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم