سەرۆکی شارەوانی کەلار بۆ زایەڵە کۆتا وادەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان ئاشکرادەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە کەلار تاپۆ ئەکرەم ساڵەح


Aug 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکی شارەوانی کەلار، ڕێکەوتی ٩ی٩ کۆتایی بە وەرگرتنی داواکاری تاپۆکردنی خانووە زیادەڕەوەکانی سنووری شارەوانییەکان دێت،ئەوانەی لەگەڵ نەخشەی بنەڕەتی دەگونجێت، تۆمار ئەکرێت بەناویانەوە.
ڕاشیگەیاندووە، ئەوانەی بەر پرۆژە ئەکەون و لەنەخشەی بنەڕەتیدا نین، بەپێ ی یاسا قەرەبوو ئەکرێنەوە.
لەبارەی نرخی تاپۆکردنەوە ئەکرەم ساڵەح ڕاشیگەیاند، لیژنەی خەمڵاندن نرخەکان دیاری ئەکات، چونکە لەگەڕەکێک بۆ گەڕەکێکیتر نرخەکان جیاوازە بەشێوەیەک لەهەندێک گەڕەک لەسەدا ٥ و لەهەندێکیتر لەسەدا ٢٥ ن،بەپێی یاساکە ڕیکاریتری یاسایی هەیە بۆ دیاریکردنی نرخەکانیان.
داواشیکرد ،بۆ ئەوەی هاولاتیان مافیان نەفەوتێ تا ئەوبەروارە دواکاری تاپۆکردنی خانووەکانیان پێشکەش بکەن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم