ئێران: هەوڵ بۆ نزیککردنەوەی هەڵویستی لایەنە عێراقییەکان دەدەین

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران عێراق ناسر کەنعانی


Aug 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، داوای لە لایەنە عێراقییەکان کرد بە گفتوگۆ چارەسەری کێشە سیاسییەکان بکەن و ڕایگەیاند هەوڵ بۆ لێکنزیککردنەوەی هەڵوێستی عێراقییەکان دەدەن.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە تاران خۆی لە دەستێوەردانی کاروبارە ناوخۆییەکانی عێراق لادەدات، بەڵام داواش لە سەرجەم لایەنە عێراقییەکان دەکات بچنە گفتوگۆوە بۆ دەرچوون لەو قەیرانە سیاسییەی تێیدان و تێڕوانینەکان لەیەک نزیکبکەنەوە.
وتیشی: "ئێمە پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییەکانی عێراق هەیە بەردەوامیش دەبین بەو ئاراستەیە، بۆیە سەقامگیری و جێگیری عێراق بۆمان گرنگە و جەختدەکەینەوە لە گرنگی پابەندبوونی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە دەستوورەوە."