مستەفا کازمی هۆشداریدا لە پەکخستنی دامودەزگا دادوەریەکان

(0) / / عراق / زایەڵە مستەفا کازمی سەدر دەسەڵاتی دادوەری


Aug 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سەردانەکەی خۆی بۆ وڵاتی میسڕ کۆتایی پێهێنا وگەڕایەوە بۆ بەغداد بۆ سەرپەرشتکردنی بارودۆخەکە و پاراستنی دامودەزگاکانی حکومەت.
کازمی لە بەیاننامەیەکدا هۆشداریدا لە پەکخستنی دامودەزگا دادوەریەکان کە مەترسی ڕاستەقینەن بۆ سەر دەوڵەت.
جەختیشی لەوەکردەوەکە خۆپێشاندان مافێکە بەپێی دەستوور دابینکراوە و پێویستە دامودەزگاکانی دەوڵەت ڕێزیان لێبگیرێت بۆ ئەوەی بەردەوام بن لەخزمەتکردنی میللەت.
سەرۆک وەزیران داوای لەهەموو هێزەسیاسیەکان کرد کە ئارام بن و دەرفەتی گفوگۆکردن بقۆزنەوە بۆرزگاربوون لەم قەیرانەی ئێستا و داواشی کرد کە هەموو هێزەساسیەکان بەپەلە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن بۆ نەهێشتنی قەیرانەکە.