دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕانکاریی بەسەردا دێت

(0) / / کردستان / زایەڵە مۆڵەتی شۆفێری مەسرور بارزانی


Aug 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و مۆڵەتی تایبەت و گشتی نامێنێت. رووداو بۆ یەکەم جار جۆرەکانی مۆڵەتی شۆفیری ئاشکرا دەکات.
 دەقی گۆڕانکارییەکانی مۆڵەتی شۆفێری
- جۆری A؛ هەڵگر دەتوانێت ماتۆرسکیل لێبخوڕێت و نابێ تەمەنی لە 16 ساڵ کەمتر بێت.
- جۆری B؛ هەڵگر دەتوانێت شۆفێری ئۆتۆمبێلی ساڵۆن بکات و 18 ساڵ کەمتر نەبێت.
 - جۆری BE؛ هەڵگر دەتوانێت ئۆتۆمبێل بە عارەبانەوە لێبخوڕێت و پێویستە 18 ساڵی تەواو کردبێت.
- جۆری C1؛ هەڵگر دەتوانێت ئۆتۆمبێلی گەورە لێبخوڕێت و 20 ساڵی تەواو کردبێت و پێویستە هەڵگری مۆڵەتی جۆری B هەبێت.
- جۆری C1E؛ دەبێ هەڵگری مۆڵەتی C1 بێت و 20 ساڵ کەمتر نەبێت، هەڵگر دەتوانێت ئۆتۆمبێلی بە عارەبانە یان نیمچە عارەبانە لێبخوڕێت،
- جۆری C؛ هەڵگر دەبێ مۆڵەتی B هەبێت و 20 ساڵی تەواو کردبێت.
- جۆری CE؛ هەڵگر دەتوانێت شۆفێری ئۆتۆمبێلی (قاتیرە و مەقتوورە) بکات و دەبێ 20 ساڵی تەواو کردبێت و هەڵگری مۆڵەتی جۆری C بێت.
 - جۆری D1؛ هەڵگر دەتوانێت شۆفێری پاسی 16 سەرنشین بکات و دەبێ 20 ساڵی تەواو کردبێت.
- جۆری D1E؛ هەڵگر دەتوانێت شۆفێری پاس و راکێشانی عەرەبانەیەک بکات.
- جۆری D؛ هەڵگر دەتوانێت هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک لێبخوڕێت، پێویستە تەمەنی 20 ساڵ بێت.
 - جۆری DE؛ هەڵگر دەتوانێت هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک بە عارەبانەوە لێبخوڕێت، پێویستە تەمەنی 20 ساڵ بێت.
- جۆری T؛ هەڵگر دەتوانێت شۆفێری ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی و بیناسازی بکات، دەبێ 18 ساڵی تەواو کردبێت