پەرلەمانتارێک: داهاتی باشماخ 50%  کەمی کردووە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە باشماخ داهات کوردستان عەلی حمەساڵح


Aug 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند داهاتی باشماخ 50%  کەمی کردووە.

عەلی حمەساڵح ئەندامی  پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند،  ئەمڕۆ بەدوای داهاتی خاڵی سنوری ڕۆشتم.. بەهۆی پلان و ڕێککارەکانی حکومەت.. داهاتی باشماخ نزیکەی ٥٠٪ کەمی کردوەو ئەم مانگە ٨ ملیار دینارە ،لەهەمان کاتدا بەهۆی ڕێککارو ئاسناکاریەکان داهاتی حاجی ئۆمەران بەنزیکەی ٤٠٪ زیادی کردوە.

وتیشی، بەهۆی پلان و ئاسنکاریەکان کەمبوونەوەی داهاتی باشماخ تەنیا زیانە بۆ موچەخۆری سلێمانی و خەدەماتی سلێمانی! چونکە دوو ئیدارەییەو هەر سنورەو داهاتی خۆی بۆ خۆیەتی.

ئامادەکردنی- کامەران   کەریم