رێبوار ئەوڕەحمان: بەغدا ١٢٠ ملیار دینار وەک شایستەی کتوپڕی ئاسایشی خۆراک بۆ هەرێم دەنێرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە رێبوار ئەوڕەحمان ئاسایشی خۆراک


Aug 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، هەفتەی داهاتوو بڕی ١٢٠ ملیار دینار وەک شایستەی دارایی کتوپڕی ئەمنی خۆراکی دەگاتە هەرێمی کوردستان.
رێبوار ئەوڕەحمان ئەندامی پەرلەمانی  عێراق لەفراکسیۆنی  نەوەی نوێ ڕایگەیاند،     سەبارەت بە شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵانی ١٤ و ١٥ و ١٦، ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق قسەمان کرد و پێیان راگەیاندین کە هەفتەی داهاتوو وەک یەکەم گوژمە بڕی ١٢٠ ملیار دینار لە کۆی ٣٠٨ ملیار دینار دەگاتە هەرێمی کوردستان.
وتیشی، لە کۆبونەوەی لیژنەی دارایی کە رۆژی چوارشەممە لەبەغدا بەستراوە، ئەو داوایمردوە کە وەک لیژنە داوای روونکردنەوە لە وەزارەتەکانی دارایی و بازرگانی بکەن سەبارەت بە هۆکارەکانی دواکەوتنی ناردنی ئەو شایستەیە بۆ هەرێم، لەکاتێکدا لە یاسای کتوپڕی ئەمنی خۆراکی وەک بڕگەیەکی تایبەت چەسپاندویانە.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم