گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی: بەنزینی نۆرماڵ بۆ 1075 دینار دابەزی

(0) / / اقتصادی / زایەڵە سلێمانی بەنزین


Aug 26, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، کاژێر 04:00ی ئێوارەی پێنجشەممە نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ 75 دینار و بەنزینی سوپەر و موحەسەنیش 50 دینار دابەزیون.
بەهمەن شێخ قادر، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بەزایەڵەی  راگەیاند، بەهۆی زۆری رێژەی هاوردەکردنی و کەمیی خواست لەسەری، نرخی بەنزین دادەبەزێت.
لە پارێزگای سلێمانی، نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە 1150 دینار، موحەسەن بە 1325 دینار و سوپەریش بە 1450 دینار بوو. گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی دەڵێت، پێنجشەممە دوای کاژێر 04:00ی ئێوارە ئەو نرخانە گۆڕدرا، بەنزینی نۆرماڵ 75 دینار و سوپەر و موحەسەنیش 50 دینار لە نرخیان دابەزین.
سەبارەت بە هۆکاری دابەزینی نرخی بەنزین، بەهمەن شێخ قادر گوتی، بەنزینی 800 دیناری، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دابینی دەکات و ئەو بەنزینانەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دێتە ناو پارێزگای سلێمانی کاریگەریی لەسەر نرخی بەنزین هەبووە.
لەبارەی کوالێتی بەنزینیش ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، ئێستا زۆر رازین لە کوالێتیی بەنزین، بەنزینی 800 دینارییش پێشتر کوالێتیی باش نەبوو، بەڵام ئێستا دەڵێن باش کراوە و کوالێتیی باشترە.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم