بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

(0) / / کردستان / زایەڵە پەرلەمانی کوردستان


Aug 30, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - د. ڕێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مان دەکات بۆ دانیشتنی ژماره‌ (۱)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان - عێراق، له‌ كاتژمێر (۱۱)ی پێش نیوەڕۆ ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكه‌وتی ۲۰۲۲/۹/۱ .
بەرنامەی کاری دانیشتنەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
یه‌كه‌م: یەك دەقیقە بێ دەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی شەهیدانی كوردستان و عێراق لەگەڵ مارشی نەتەوەیی.
دووه‌م: كردنەوەی خولی پایزەی ساڵی چوارەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردن، لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (۷)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
سێیەم: وتەی بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان بەبۆنەی كردنەوەی خولی پایزەی ساڵی چوارەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ــ عێراق.
چوارەم: وتەی بەڕێزان سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بەبۆنەی كردنەوەی خولی پایزەی ساڵی چوارەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان - عێراق، لە (٥) پێنچ خولەك زیاتر نەبێت.
پێنجەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پڕۆژە یاسایانەی خوارەوە، پشتبەستن بە حوكمی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (۷۸) و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (۸۳) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
پڕۆژە یاسای (كار لە هەرێمی كوردستان - عێراق).
پڕۆژە یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجومەنی شورای هەرێمی كوردستان - عێراق ژمارە (۱٤)ی ساڵی ۲۰۰۸).
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم