پێشنیازە بڕیارێك بۆ قەدەغەكردنی بانگەشەكردن بۆ هاوڕەگەزبازی لە هەرێمی کوردستان

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هاوڕەگەزبازی هەرێمی کوردستان


Sep 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان پێشنیازە بڕیارێك بۆ قەدەغەكردنی بانگەشەكردن بۆ هاوڕەگەزبازی پێشكەشی پەرلەمان دەكات.  
فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان پێشنیازە بڕیارێكی ئامادەكردووە بۆ (قەدەغەكردنی بانگەشەكردن بۆ هاوڕەگەزبازی) كە زۆربەی فراكسیۆنەكان واژویان لەسەر پێشنیازە یاساكە كردووە.  
د.ئیسماعیل سگێری جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان كە خۆی سەرپەرشتی ئامادەكردن و كۆكردنەوەی واژوی بۆ پێشنیازە بڕیارەكەی كردووە رایگەیاند: پڕۆژە بڕیارەكە بە ناونیشانی قەدەغەكردنی بانگەشە بۆ هاوڕەگەزبازی لە هەرێمی كوردستان ئامادەكراوە و لە شەش مادە پێكهاتووە، سزای بۆ هەموو ئەو كەس لایەن و گروپ و رێكخراو و بازرگانانە داناوە كە بانگەشە یان هاندان بۆ هاوڕەگەزبازی دەكەن له‌ هه‌رێمی كوردستان.  
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو گوتیشی، بە سوپاسەوە پەرلەمانتارانی زۆربەی فراكسیۆنەكانی نێو پەرلەمانی كوردستان واژویان لەسەر ئەو پڕۆژە بڕیارە كردووە، لە پێناو پارێزگاریكردن لە تاك و خێزان و ئاكار و بەها پیرۆزەكانی كۆمەڵگەی كوردستان و دوای پێشكەشكردنی پێشنیازە بڕیارەكە بە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەخرێتە كارنامەی یەكێك لە كۆبوونەوەكان و خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ دەكرێت و لە خوێندنەوەی سێیەم پەسەند دەكرێت.