مامۆستایەکی ئاماده‌یی بەفیشەک بریندارکرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە فیشەک گەرمیان مامۆستای ئامادەیی


Sep 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ  لەگەڕەکی ڕاپەڕینی قەزای کەلار  تەقە لەمامۆستایەکی ئامادەیی شێروانە کرا.
عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە زایەڵەی راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە لەگەڕەکی ڕاپەڕینی قەزای کەلار لەنێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاشۆ لەلایەک کەسانی نەناسراوەوە لەپێش دەرگای ماڵی خۆیان تەقە لەمامۆستایەکی ئامادەیی شێروانە کرا و فیشەک بەر دەستی کەوتوەو برینداربوە.
ئاماژەى بەوەشکرد، لەئێستادا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار چارەسەری پێویستی بۆکراوەو دادوەر بەپێی مادەی 406 ف 31 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبار دەرکردوە.
ناوبراو روونیکردەوە، پۆلیسیش چۆتە شوێنی ڕوداوەکەو دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە و لەهەوڵی ئاشکراکردنی ناسنامەی و دەستگیرکردنی تۆمەتباردان .
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم