ژه‌هراوی بوون185 كه‌س لە خواردنگه‌یه‌ك
/
اجتماعی
/
زایەڵە
خواردنگە
کۆمەڵایەتی
زایەڵە - شه‌وی رابردوو به‌هۆی خواردنی خواردنگه‌یه‌كه‌وه زیاتر له 185 كه‌س روویان له نه‌خۆشخانه‌كانی زاخۆ كردووه و ده‌ركه‌تووه كه ژه‌هراوی بوون و خاوەنەکەی دەستگیرکراوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی زاخۆ رایگه‌یاند ، دوای پێگه‌یشتنی زیاتر له 52 راپۆرتی پزیشكی نه‌خۆشخانه جیاوازه‌كانی زاخۆ كه ده‌ریان ده‌خست حاڵه‌تێكی زۆری ژه‌هراویبوون رووی تێكردوون، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه هه‌موویان له‌یه‌ك خواردنگه نانیان خواردووه و له‌ئێستادا خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه .
لای خۆیەوە ئه‌میر عه‌لی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی زاخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له خواردنگه‌كه نانیان خواردووه بۆ 185 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان تاوه‌ك و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون و چاره‌سه‌رییان بۆ ده‌كرێت .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: